ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فەرماندەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرایكرد، زیاتر لەسەدا حەفتای شاری رەققە لە تیرۆریستانی داعش پاككراوەتەوەو كۆنترۆڵكردنەوەی گەڕەكی مەنسوڕیش نزیكبووەتەوە.

رۆژدا فەلات، یەكێك لەفەرماندەكانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەققە بەئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز رایگەیاند، ورەی شەڕڤانان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە بەرزە و ئێستا زیاتر لەسەدا حەفتای شارەكە ئازادكراوە.

فەلات وتیشی، شەڕڤانان ورەیان بەرزە و بەردەوامن لە كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی گەڕەكەكانی رەققەو لەئازادكردنی گەڕەكی مەنسوڕ لەناوەڕاستی شارەكە نزیكبووەتەوە.

ناوبراو وتیشی، رزگاركردنی تەواوەتی رەققە نزیكەو ئەو دەسەڵاتەی تیرۆریستان بە پایتەختی خۆیان ناوزەدیان دەكرد، بەرەو روخان دەچێت، بەتایبەت ئێستا كە گەڕەكی مەنسوڕ خەریكە لە چنگی تیرۆریستانی رزگار دەكرێت، تیرۆریستان زیاتر لەهەموو كاتێك هەست بە شكست دەكەن.

لەرۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنی ئازادكرنی رەققە لەژێر ناوی جەنگی گەورە بۆ ئازادكردنی شارەكە لە دەست تیرۆریستانی داعش دەستیپێكرد.