ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا رایگەیاند دوای ئازاد كردنی شاری موسڵ لە چنگی تیرۆریستانی داعش تا ئێستا دوو هەزار و شەشسەدو پەنجا تەرمیان رادەستكراوە، كە لەژێر دارو پەردووی خانووە روخاوەكانی موسڵدا دەرهێنراون.

لەیس حەبابە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەینەوا لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن وتی لەو كاتەی موسڵ كۆنتڕۆڵكراوەتەوە بە تایبەتیش لە موسڵی كۆن، تا ئێستا تەرمی دوو هەزار و شەشسەدو پەنجا كەس لەژێر داروپەردووی خانووە روخاوەكاندا دەرهێنراون و رادەستی بنكەكانی تەندروستی و پزیشكی دادوەری شارەكە كراون.

ئاماژەی بەوەشدا هێشتا تیمەكانی رزگاركردنی سەر بە بەرگری شارستانی لە هەوڵەكانیان بۆ دەرهێنانی تەرمی دیكە لەژێر داروپەردووی خانووە روخاوەكان بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەشكرد كە دەرهێنانی تەرمەكان لە ژێر داروپەردووی خانووە روخاوەكاندا رێگە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان خۆش دەكات.