ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 11ی ئەیلولی 2017 بەڕێوەبەرانی خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتیكی كۆبانێ، "تەڤدەم" و رچەندین رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشیان بۆ پشتیوانیكردن لە خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و كۆڵبەران بڵاوكردەوەو رایانگەیاند" كوشتن و لەسێدارەدانی كچان و كوڕانی چالاكوانی كورد لەئێران و بە تایبەتی لە سەردەمی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیدا درێژەی هەیەو بەردەوامیش بەرەو خراپتربوون دەڕوات و دەستدرێژیی رژێمی ئێران بۆ سەر ژنان و پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ بە هەموو شێوەیەك بەردەوامیی هەیە. ئاماژە بەوەشكراوە" گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان پشكی ئەو گوشارانەی بەركەوتووە، چونكە لەلایەك هاووڵاتیان و لەلایەكی تری چالاكوانانی بزووتنەوەی ئازادی لەسێدارە دەدات. كچان و كوڕانی كورد لە رێگەی لەسێدارەدانەوە دەكوژێت. 

لەكۆتایی راگەیاندراوەكەدا هاتووە" خۆڕاگریی ئازادیخوازان كۆتایی بە تێزی دەسەڵاتداران و نەتەوە دەوڵەت لە ئێران و توركیا دەهێنێت و هەڵیاندەوەشێنێتەوە، گەل بە كوشتن لە ناو ناچێت و خۆڕاگریی گەلان سەردەكەوێت".