ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 11ی ئەیلولی 2017 وەزارەتی دادی توركیا وەڵامی غەمزە ئاككوش ئیلگەزدی پەرلەمانتاری جەهەپەو ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەپەرلەمانی توركیای دایەوەو رایگەیاند" ژمارەی خوێندكارە زیندانیكراوەكان لەتوركیا 69 هەزار و 301خوێندكارە.

وەزارەتی دادی توركیا روونیدەكاتەوە"، 36 هەزار و 33كەس لەو گیراوانە خوێندكاری ئامادەیی و دبلۆم و بەكالۆریوسن و 33 هەزار و 268 كەسی دیكەشیان بەشداربووانی خولەكانی زانكۆو كۆرسەكانی زانكۆن. ئاماژە بەوەشدەكات" لەساڵی 2013 2هەزار و 776خوێندكار لەزیندانەكانی توركیادا بوون و لە دوای ساڵی 2016 ژمارەی خوێندكارە زیندانیكراوەكان لەتوركیا 25 هێندەی ساڵی 2013 زیادیكردووە.

ئەمەو وەزارەتی دادی توركیا رۆژی 2ی ئەیلولی 2017ڕایگەیاند" ژمارەی كەسانی زیندانیكراوان لەتوركیادا گەیشتووەتە 224هەزار كەس.