ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ داوا دەكات هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆكایەتی سعودیە بخرێتە لیستی كارە شەرمهێنەرەكانەوە.

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لەراپۆرتێكیدا داوای لەكۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی سەر بەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، هێرش و بۆردوومانەكانی هاوپەیمانی عەرەبی لەیەمەن كە لەلایەن سعودیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بخرێتە لیستی كارە نەشیاو و شەرمهێنەرەكانی ساڵی دوو هەزار و حەڤدەوە.

رێكخراوە جیهانییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سعودیە و هاوپەیمانەكانی لەهێرش و بۆردوومانەكاندا هیچ جیاوازییەكیان لەنێوان ژن و منداڵ و هاووڵاتییانی مەدەنی و گروپە چەكدارەكانی سەر بەحوسییەكان نەكردووە و بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانیش تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، بۆیە پێویستە بەزووترین كات هێرش و بۆردوومانەكانی سعودیە و هاوپەیمانەكانی بۆ سەر یەمەن رابگیرێت.