ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پرۆژە بڕیارێكی بەدەنگی 15وڵات پەسەند كردووە، كە داوای سەپاندنی توندترین سزای ئابوری بەسەر كۆریای باكووردا دەكات. ئەمەش دوای ئەوەی لەچەند هەفتەی رابردوودا چەند مووشەكێكی بالیستیی تاقیكردەوە.

بەپێی پڕۆژە بڕیارە نوێكە سزاكان هەناردەكردنی پاڵاوگەی نەوت و بەربوومە نەوتییەكان بۆ كۆریای باكوور سنووردار دەكات. هاوكات لە تشرینی یەكەم تاكۆتایی ئەمساڵ بۆ ماوەی سێ مانگ فرۆشتنی نەوت بە كۆریای باكوور سنوورداردەكات بۆ 500هەزار بەرمیل، ساڵی 2018ش دەگاتە 2 ملیۆن بەرمیل. رێگەشی لێدەگیرێت، بە رێژەی 30%نەوت هەناردە بكات.

نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئەمریكا لەنەتەوە یەكگرتووەكانیش روونیانكردووەتەوە" كۆریای باكوور8 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە كردووە، كە4 ملیۆنیان نەوتی خاوە.

هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، فرۆشتنی غازی سروشتی بەكۆریای باكوور قەدەقەدەكات و لەگەڵیشیدا هەناردەی بەرهەمی رستن و چنین كەپاش هەناردەی خەڵووز بەگەورەترین سەرچاوەی داهاتی كۆریای باكوور دادەنرێت قەدەغەكرا، كە ساڵانە داهاتەكەی 760ملیۆن دۆلارە.