ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پێشڕەوییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ریفی دێرەزور بەردەوامەو لە ماوەی پێنج رۆژی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەشدا، سەد كیلۆمەتر پێشڕەوییان كردووە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز لە زاری فەرماندەكانی هەسەدەوە بڵاویكردەوە ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جەزیرە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەی جەزیرەو باكوورو رۆژهەڵاتی دێرەزور لە رۆژی پێنجەمدایە و شەڕڤانان لە قۆڵی ئەبو فاسەوە شەست كیلۆمەتر و لە قۆڵی ئەبو خەشابیشەوە چل كیلۆمەتر پێشڕەوییان كردووە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، كە هێزەكانی سوریای دیموكرات چوار ڕیانی مەهلەجییان كۆنترۆڵكردووە، كە دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی دێرەزۆر.

شەڕڤانان لەگەڵ پێشڕەوییەكانیان سەرجەم هاووڵاتیە مەدەنییەكان بۆ ناوچە ئارامەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دەگوازنەوە.