ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوێنێ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەیان پشتگیری لە هەوڵە یاساییەکانی کورد دەکات بۆ بەدەستهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان.

ئیسرائیل یەکەم وڵاتە کە تا ئێستا پشتگیری ڕیفراندۆمەی ٢٥ی ئەیلول کردبێت بۆ سەربەخۆیی، ساڵی ٢٠١٤ش ناتانیاهۆ لە وتارێکدا پشتگیری خۆی بۆ خواستی کورد بۆ دەوڵەت دەربڕی و ڕایگەیاند، شایەنی ئەوەن سیاسەتێکی سەربەخۆیان هەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ڕیفراندۆم لە هەرێم ئەنجامبدرێت بۆ سەربەخۆیی، تا ئێستاش جگە لە ئیسرائیل هیچ وڵاتێک پشتگیری خۆی بۆ دەرنەبڕیوە.