ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد: دادگای تایبەتمەندی دەستپاکی بڕیاریدا، سێ ساڵ زیندانی توندی بۆ سەباح بەزوونی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە دەربكات.

 

دەستەی دەستپاکی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "دادگای تایبەتمەندی دەستپاکی بڕیاری بەندکردنی بۆ سەباح حەسەن محەمەد بەزوونی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە دەرکردووە.

لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕیارەی دادگا بەپێی ماددەی ٣١٩ی سزاکان بۆ صەباح بەزوونی دەرکراوە، چونکە سوودی لە پۆستەکەی وەرگرتووە و، ژمارەیەک پڕۆژەی بە کۆمپانیایەکی ئەهلی داوە بۆ بەرژەوەندی خۆی.

دەشڵێت، بڕیارەکەی دادگا دەکرێت تانەی لێبدرێت و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.

لە کۆتایی مانگی ئابی رابردوودا ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا دۆسییەکەی سەرۆکی ئه‌نجومه‌ن لە پارێزگای بەسرەوە بگوازرێتەوە بۆ بەغدا.