ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیاری پەرلەمانی تورکیا لەبارەی وەرگرتنەوەی متمانە لە لەیلا زانا پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئاگری، لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.

بڵاوکرانەوەی بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمی دوای ئەوەدێت، کە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 11-1-2018، لە دەنگدانێکدا پەرلەمانی تورکیا بە 302 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 22 دەنگی نەخێر، مافی پەرلەمانتارێتی لە لەیلا زانا سەندەوە.

لەو بڕیارەی کە ئەمڕۆ لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکراوەتەوە ، ئاماژە بەوەدراوە کە لەیلا زانا لە 212 دانیشتنی پەرلەمانی، لەماوەی 1ی تشرینی یەکەمی 2016 تاوەکو 30ی نیسانی 2017 ئامادەنەبووە و بەو هۆیەوە مافی پەرلەمانتاری لێسەندراوەتەوە.

بە وەرگرتنەوەی متمانە لە لەیلا زانا، ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی فراکسیۆنی هەدەپە مافی پەرلەمانتارێتیان لێسەندرایەوە ، گەیشتە شەش پەرلەمانتار.

ئەو پەرلەمانتارانە بریتین لە فیگەن یوکسەکداغ ، نورسەل ئایدۆغان ، فەیسەڵ ساری یڵدز ، توغبا هەزەر ئۆزتورک ، بەسیمە کۆنجا و لەیلا زانا.

R.M