ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بۆ دواجار مافی سزانەدان درێژ بکاتەوە.

بەرپرسانی ئەمریکا رۆژی هەینی 12ی كانوونی دووەمی 2018 لەرێگەی تەلەکۆنفڕانس بڕیاری کۆشکی سپیان لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد.

بەرپرسان ئاشکرایان کرد کە ماددەی سزادانیان لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ھەڵنەوەشاندووەتەوە و راشیانگەیاند مافی سزانەدانی ئێرانیان بۆ ١٢٠ رۆژی دیکە درێژکردەوە.

بەھۆی گرفتی تەکنیکییەوە جاروبار پەیوەندییە پچڕا. ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا جەختیان لەوە کردەوە کە بۆ دواجار رێککەوتننامەکە درێژکرایەوە کە ئەویش بە مانای بەردەوامبوونی رێککەوتننامەکە دێت.

پێداچوونەوە: توانا رسول