ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكرات داوا لەسەرۆكی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی خەڵکی عەفریندا بێدەنگ نەبن.

 ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لەتویتێکدا لەبارەی بارودۆخی دژواری عەفرین كە رووبەڕووی پەلامارێكی چڕی سوپای توركیا و گروپە توندڕەوەكانی بووەتەوە، پەیامێک ئاڕاستەی ترەمپ و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.

 موسلیم دەڵێت "بۆ هەموو بەرگریكارانی مرۆڤایەتی، داعش و سەرپەرشتیكارەكانیان (توركیا) عەفرین کۆمەڵکوژ دەكات، بێدەنگ مەبن".

 ئێوارەی ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بەفەرمانی سەرۆک كۆماری تورکیا ئۆپراسیونی "چڵە زەیتۆن" بۆ داگیرکردنی عەفرین دەستیپێکرد، ئه‌مڕۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژە بەردەوامیی هه‌یه‌و تائێستا زیاتر لە ٩٠٠ ھاووڵاتی مەدەنی شەھید و برینداربوون.

پێداچونەوە: رێگای كوردستان

 

  • 1