ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ده‌ستگیرکردنی یه‌کێک له‌ ئه‌نجامده‌رانی تاوانی سپایکه‌ری راگه‌یاند له‌ ده‌روازه‌ی باشوری شاری تکریت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه‌ ''مه‌فره‌زه‌کانی هه‌واڵگری به‌سه‌رکردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین و له‌به‌ر رۆشنایی هه‌واڵگری وورد و بۆسه‌یه‌کدا توانییان یه‌کێک له‌ تیرۆریستانی ئه‌نجامده‌ری تاوانی سپایکه‌ر ده‌ستگیربکه‌ن له‌ پاش 4 ساڵ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌''.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ '' ده‌ستگیرکراوه‌که‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌شداربووانی تاوانی سپایکه‌ر که‌ تیایدا سه‌دان بێتاوان کوژران و دواتر توانیویه‌تی له‌ زیندانی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵبێت''.

رێکخراوه‌ی تیرۆریستی داعش کاتێک ده‌ستیگرت به‌سه‌ر شاری تکریت له‌ 2014 ده‌ستیکرد به‌ له‌ سێداره‌دانی سه‌دان راهێنراوی سه‌ربازیی له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی سپایکه‌ر له‌ باکوری تکریت و چه‌ند گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی ئه‌و کاره‌ قێزه‌ونه‌شی بڵاوکرده‌وه‌.

 

  • 1