ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی سوریا ئاشكرای دەكات، ئێران بنکەی سەربازی لە سوریا نیە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات بە بێ دوودڵی ڕێگەیان پێدەدەن بنکەی سەربازی لەوڵاتەكەی دابمەزرێنن.

رۆژی پێنج شەممە 14ی حوزەیرانی 2018 بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بەمیدیایەكی عەرەبی راگەیاندووە، "جەنگی سوریا دوورودرێژ و بەردەوامی هەیە، لەبەر ئەوە تا ماوەیەکی زۆر پێویستیان بە بوونی هێزەکانی سەر بە ئێران لە سوریا دەبێت ".

ئەسەد راشیگەیاندووە، "دۆخی باشووری سوریا تا ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە کە لە ڕێگەی دانوستانەوە یان بە ڕێگەی سەربازی چارەسەردەکرێت".

سەرۆکی سوریا هۆشداریشیدا لەوەی كە وڵاتەكەی دەرفەتێک دەداتە پڕۆسەی سیاسی و ئەگەر شکستی هێنا ئەوا بە زەبری هێز ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکان ئۆپۆزسیۆن لە باشووری وڵاتەکە کۆنتڕۆڵدەکەنەوە.

  • 1