ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوسەرۆکی تەڤگەرا جڤاکا دیموکراتیک (تەڤدەم) لەبارەی دانوستاندنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا لەبارەی پێشنیازەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەسەدە هیچ هەنگاوێک نەنراوە.

ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکی تەڤگەرا جڤاکا دیموکراتیک (تەڤدەم) بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاند، ئەوان هیواخوازن بەشار ئەسەد لەبارەی دانوستاندنەکانی لەگەڵ کورد جیدی بێت، هەسەدە ئامادەیە بەبێ مەرج بچنە نێو دانوستاندنەوە، چونکە گرنگترین شت ئەوەیە دەست بە دانوستاندن بکرێت و هەموو هەوڵەکان بەو ئاراستەیەبن، کە چۆن بتواندرێت پەرە بە بژارەی ئاشتی بدەن.

هاوسەرۆکی تەڤدەم راشیگەیاندووە، هەر دانوستاندنێک ئەنجامدەدرێت پێویستە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ''نامەرکەزی'' بێت، کە تێیدا سووریای دیموکرات هەموو پێکهاتەکان لە خۆبگرێت، نەک بەتەنیا لەلایەن گرووپێکەوە ئیدارەبدرێت.

  • 1