ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرپرسانی باڵای تایوان بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە پووچەڵکردنەوەی مینە چێندراوەکانی داعش تەرخاندەکات.

ئاژانسی نیشتمانیی تایوانی بڵاویکردووەتەوە، ستانلی کاو، نوێنەری تایوان لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بەخشینی ئەو هاوکارییە وەک راپەڕاندنی ئەرکەکانی تایوانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بە ئامانجی لەناوبردنی تیرۆر لە عێراق و سوریا.

هاوکاریەکانیش تایبەتن بە پووچەڵکردنەوە و پاککردنەوەی زەویە مین رێژکراوەکانی شەڕی داعش.

پێشتریش وڵاتی تایوان لە دروستکردنی شوێنی مانەوەی کاتیدا بۆ ئاوارەکانی شەڕی داعش هاوکاریی عێراق و سوریای کردووە.

 

  • 1