ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، تاران بە داخستنی گەرووی هۆرمۆز وەڵامی گوشارەکانی ئەمریکا دەداتەوە و رێگە نادات لەوێوە نەوت هەناردە بکرێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای دەكات، ئەمریکا رێگە بە داخرانی گەرووی هۆرمۆز نادات.

رۆژی چوارشەممە 11ی تەموزی 2018 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، گوشارەکانی سەر ئێران بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو کاتەی ئێران رەفتارەکانی دەگۆڕێت و دەبێتە دەوڵەتێکی ئاسایی، ئەمریکا رێگە بە داخرانی گەرووی هۆرمۆز نادات و، لێناگەڕێت ئێران رێگە لە هەناردەی نەوتی وڵاتان بە رێگەی ئاوی، بۆ جیهان بگرێت. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، "هەموو شتەکان لە رەفتاری خراپی ئێرانەوە دەستیانپێکرد، ئەم جۆرە شتانە کە هەڕەشە لە خەڵکی ئێرە (ئیمارات) دەکەن، لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستە دەکەن، کە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە لەسەر خەڵکی هەموو وڵاتانی کەنداو و رەفتاری دیکە، بەڵام ئەمریکا دەیەوێت کۆتایی بەوە بهێنێت. من ئەم لێدوانانەشم بینیون سەبارەت بە هەڕەشەکانیشیان، پێویستە جیهان بزانێت: ئەمریکا پابەندە بە هێشتنەوەی هێڵە ئاوییەکان بە کراوەیی، بە پاراستنی ترانزێتی نەوت بۆ هەموو جیهان. ئەوە ئەو پابەندییەیە، کە ئێمە چەندین دەیەیە هەمانە، بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی".

مایک پۆمپیۆ روونیکردەوە، سزاکان دەسەڵات و دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەنە ئامانج و ئامانجی ئەو سزایانە گەلی ئێران نییە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند مۆڵەتی 4ـی نۆڤەمبەر بۆ کۆتاییهێنان بە هەناردەی نەوتی ئێران لە شوێنی خۆیدا ماوە و هەوڵدەدرێت وڵاتانی دیکە بهێندرێنە ریزی ئەمریکاوە و نەوتی ئێران نەکڕن. 

  • 1