ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومەتی عێراق ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له‌ ساڵی 2020دا ده‌كات.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی تەموزی 2018 وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومەتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، "ده‌زگای ناوه‌ندیی ئامار له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌شداری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، له‌ رۆژی جیهانی دانیشتواندا كه‌ 11ی تەموزه‌ كه‌ هاوکاتە له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له‌ ساڵی 2020دا".

وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومەتی عێراق لە بەیاننامەكەدا، "هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ دانیشتوانییه‌ تازه‌كان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، رێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتوان به‌ئاڕاسته‌ی دابه‌زین ده‌ڕوات، به‌ تایبه‌ت له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی پشتكردنی خێزانانه‌كانه‌ له‌ مناڵخستنه‌وه".

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، "رێژه‌ی رێگریكردنی ژنان له‌ مناڵبوون له‌ ته‌مه‌نی منداڵبووندا گه‌یشتوەته‌ 60%، به‌ڵام رێژه‌ی رێگریكردن له‌ مناڵبوون له‌ ته‌مه‌نی منداڵبووندا به‌ گوێپێنه‌دان گه‌یشتۆته‌ 8%، به‌ڵام رێژه‌ی منداڵبوون له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجێتی سه‌ره‌تاییدا گه‌یشتۆته‌ 2%".

  • 1