ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاژانسی هەواڵی دیجلە بڵاویكردەوە" داواكاری گشتیی توركیا دوای 104 رۆژ لەشەڕی بەردەوامی سوپا لەناوچەی سووری ئامەد، داوای 110 ساڵ زیندانیی بۆ 11 مێردمنداڵی ئەو ناوچەیە كردوووە، كە بەهۆی راگەیاندنی باری نائاسایی و قەدەغەكردنی هاتووچۆ لەو ناوچەیەدا عاسێ‌ ببوون. جێی باسە سێ لەو مێرمنداڵانە خراونەتە زیندان و بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكەو پاسەوانیكردنیان بۆ شەڕڤانانی یەپەسە و شۆردنی قاپ و قاچاغ بۆیان و تەقاندنی گولـلە بەرامبەر بە پۆلیس، داوای 10 ساڵ زیندانی كراوە. 

هەروەها ئەو مێرمنداڵانە لەلایەن پەرلەمانتارانی هەدەپە لەناوچەی سووری ئامەد هێنرانە دەرەوە، بەڵام میدیاكانی توركیا و داواكاری گشتی بردنە دەرەوەی ئەو مێردمنداڵانەیان لەگۆرەپانی شەڕ وەك خۆبەدەستەوەدان پێناسەكردبوو.

ئەو سێ مێردمنداڵە، كە لە ئێستادا لە زینداندان، تەمەنیان ١٧ ساڵ و ١٦ ساڵەو 10 مانگە لە زینداندان