ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كونسڵی‌ روسیا له‌ یۆنان ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ كۆچی دواییكرد و باڵیۆزخانه‌ی‌ روسیاش هه‌واڵه‌كه‌ی‌ پشتڕاست كردۆته‌وه‌.

ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ ئه‌ندریه مالانێن، كونسڵی‌ روسیا له‌ یۆنان كۆچی دواییكردووه‌. به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ زیاتر ئاشكرا بكرێت.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، كونسڵه‌كه‌ی‌ روسیا به‌ مردویی له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ شاری‌ ئه‌سینا.

دوای ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ندریه مالانێن، كونسڵی‌ روسیا نه‌چۆته‌سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ و وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندی هاوڕییه‌كانی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، پۆلیسی‌ ئه‌سینا له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و به‌یاوه‌ری‌ هاوڕییه‌كانی‌ چونه‌ته‌ شوقه‌كه‌ی و دوای‌ شكاندنی‌ ده‌ركاگه‌ به‌مردویی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

پێشتریش رۆژی‌ 20ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2016 ئه‌ندریه كارلۆف، باڵیۆزی‌ روسیا له‌ توركیا له‌كاتی‌ پێشكه‌شكردنی‌ وتارێك له‌ پێشانگایه‌كی‌ هونه‌ری‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی‌ پۆلیسی‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكراو كوژرا.

عێراقی وجیهانی