ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند" لەساڵی 2016دا ژمارەی ئەو ئافرەتانەی لەعێراقدا تەڵاقدراون، گەیشتۆتە 122هەزار و 438 ئافرەت. لەو رێژەیەدا 105 هەزار ئافرەتیان تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 49 ساڵیدایە و 17هەزار و 432 ئافرەتیش لەسەرووی 50ساڵن. 

بەیاننامەكە ئەوەش رووندەكاتەوە" ژمارەی بێوەژنەكان گەیشتووەتە 878 هەزار و 455 بێوەژن. لەو ژمارەیەشدا 203 هەزاریان تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 49 ساڵەو 675 هەزار و 198 بێوەژن 50 ساڵ بەسەرەوەن. بەمەش ژمارەی ئافرەتە بێوەژن و تەڵاقدراوەكان لەساڵی 2016دا دەگاتە یەك ملیۆن و 900هەزار كەس.

هەربەپێ بەیاننامەكە" بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنی، ئەو ئامارە بێوەژن و ئافرەتانی تەڵاقدراوی هەردوو پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەددین و قەزاكانی، حەویجە سەربە پارێزگای كەركووك و بێجی و شەرگات سەربە پارێزگای سەڵاحەددین ناگرێتەوە.