ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆیدا، كە هەموو هەفتەیەك دەیبەستێت رایگەیاند" لەكاتی كۆبوونەوە لەگەڵ بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا لە بەغدا پێی گوتووە" پێویستە توركیا هێزەكانی لە سەربازگەی باشیك بكێشێتەوە، ئەگەر نا پەیوەندییەكانی هەردوولا یەك هەنگاو بەرەو پێش ناچێت.

عەبادی رایگەیاندووە" بوونی ئەو هێزە لە باشیك پێشێلكردنی سەروەری عێراقە و دەبێت پاشەكشێ بكات و بەهیچ شتێكی دیكە ڕازی نابن.

ئاماژەی بەوەشكرد" عێراق نەك هەر تەنها دەیەوێت قەیران و كێشەكانی لەگەڵ دەوڵەتانی درواسێدا سفربكاتەوە، بەڵكو دەیەوێت پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵیاندا بەرەوپێش ببات.