ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەكر بۆزداغ وەزیری دادی توركیا لەوەڵامی پرسیارەكانی بۆسەزگین تانری كولویی پەرلەمانتاری جەهەپە رایگەیاندووە" لە ئێستادا 194هەزار و 973 زیندانی و تۆمەتبار لە زیندانەكانی توركیادا راگیراون".

وەزیری دادی توركیا ئەوەشی گوت" لەئێستادا 5300 زیندانی زیاتر لە ئاست و شوێنی گرتووخانەكانی توركیادا لە زینداندان".

وەزیری دادی توركیا راشیگەیاندووە" لەماوەی دە ساڵی رابردوودا 19 هەزار و 368جار سكاڵا لەوەزارەتی داد دا تۆماركراوە، سكاڵاكان لەسەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و هەڵسوكەوتی میزاجی لە ناو زیندانەكانی توركیادا بووە".

وەزیری دادی توركیا لەمەڕ ژمارەی ئەو زیندانییانەی لەزیندانەكانیدا مردوون دوو هەزار و ٣٠٠ زیندانی مردوون. بەگوێرەی وەڵامەكەی وەزیری دادی توركیا لە ساڵی ٢٠٠٩دا ٢٤٢ زیندانی لە ناو زیندانەكانی توركیادا مردوون.

هاوكات كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیاش رایگەیاندووە" لە ئێستادا لە زیندانەكانی توركیادا 905 زیندانیی نەخۆش راگیراون، كە نەخۆشیی 323كەسیان قوڕسە.