ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌چوارچێوه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌یی فورات بۆ دابڕین و كه‌مارۆدانی‌ شاری‌ ره‌ققه‌ی‌ پایته‌ختی‌ داعش له‌سوریا شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌هه‌ردوو میحوه‌ری‌ عه‌ین عیساو قادریه‌ به‌یه‌ك گه‌یشته‌وه‌ .

ئاژانسی‌ هاواری‌ نیوزی‌ نزیك له‌یه‌په‌گه‌ پێكهێنه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات بڵاویكرده‌وه‌، شه‌ڕڤانانی‌ توڕه‌یی فورات له‌ میحوه‌ری‌ قادرییه‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌دوێنێ‌ گوندی‌ (كرمانجو) یان كۆنتڕۆڵكردووه‌. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان له‌ میحوه‌ری‌ عه‌ین عیسا به‌رپه‌رچی‌ هێرشی‌ داعشیان داوه‌ته‌وه‌ له‌ گوندی‌ جب شه‌عیر و توانیویانه‌ گوندی‌ حویج كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌.

به‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ ئه‌و دوو گونده‌ شه‌ڕڤانانی‌ ئه‌و دوو میحوه‌ره‌ له‌ گوندی‌ كرمانجو پێك گه‌یشتن و له‌ ئێستادا ناوچه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانیان گه‌مارۆداوه‌.

له‌میحوه‌ری‌ قادریه‌ تائێستا 57 كیلۆمه‌ترو له‌ میحوه‌ری‌ عه‌ین عیسا 34 كیلۆمه‌تر كۆنتڕۆڵكراوه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، له‌ ئێستادا شه‌ڕڤانان له‌و دوو میحوه‌ره‌ داعشیان له‌ 45 گوندو 20 كێڵگه‌ گه‌مارۆداوه‌.

به‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ گوندی‌ كرمانجو شه‌ڕڤانان 28 كیلۆمه‌تر له‌ره‌ققه‌وه‌ دورن له‌شێوه‌ی‌ هیلالدا گه‌مارۆی‌ شاره‌كه‌یانداوه‌.

عێراقی وجیهانی