لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ دەست رێگای كوردستان كەوتوە تیایدا یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، بونیاندنانەوە و پەرەپێدانی وڵات بەبێ هەبوونی توێژێکی کارا لە کادیرانی تەکنیکی کارێکی ئەستەم دەبێت.

د. یوسف گۆران راشیگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت زیاتر دەستی کار بۆ بازاری کاری کوردستان ئامادەبکەین، چونکە بازاڕی ئێستای کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە توانا مرۆییە ناوخۆییەکان و کادیری تەکنیکیە".

هێمای بۆ ئەوەش کرد، پرۆسەی ئاوەدانی و بونیادنانەوەی وڵات بەبێ هەبوونی کادیرانی تەکنیکی سەرکەوتوو نابێت و پارەیەکی زۆریان بەهەدەر دەڕوات.

ئەم وتانەی وەزیری خوێندنی باڵا لەمیانی کۆبوونەوەیەکی بوو لەگەڵ د. ماجد حەمید مەجید سەرۆکی دەستەی تەکنیکی عێراق، کە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و چۆنێیەتی پەرەپێدانی کرا.

کوردستانی