ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان جەژنی چوارشەمەی سوور لە خوشك برایانی ئێزدی پیرۆز دەكات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چوارشەممە سووری هاڵاتیانی ئێزیدی رەسەن، مەكتەبی سیاسی جوانترین پیرۆزبایی حزبی شیوعییان پێشكەش دەكات و بە پێویستی دەزانێت ئەم بۆنەیە ببێتە هۆی ساڕێژ بوونی شوێنەواری ئازارەكانی تاوانی تێرۆرستانی تیرۆریستانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی داعش كە لەبەرامبەر هاڵاتیانی ئێزدی ئەنجامیاندا،ئەم تاوانە، ویژدانی تەواوی مرۆڤایەتی هەژاند شان بەشانی ئازادكردنی ناوچەكانیان و ئازادكردنی ژمارەیەك لە كچانی ئێزدی ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش، پێویستە گرنگی تەواو بەئاوادانكردنەوەو باشكردنی ژیان‌وگوزەرانیان و پەرەپێدانی مرۆیی كوردانی ئێزدی، بدرێت‌و لەوانەش گرنگتر، پێویستە پاراستنی یەكڕیزی ئێزدییەكان ئەركی سەرەكی هەموو لایەنەسیاسییەكان بێت هەروەها ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، كەبەبارتەقای تاوانی جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان، بەپیر دابینكردنی پێداویستی‌و قەرەبووكردنەوەكان بێن

لەبۆنەی جەژنی چوارشەممە سوور، پیرۆزبایی لەهەموو گەلی كوردستان بەگشتی لەكوردانی ئێزدی بەتایبەتی دەكەین هەرسەركەوتووبن.

مەكتەبی سیاسی

حزبی شیوعی كوردستان

19-4-2017

کوردستانی