ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان لقی دهۆک دەستیان لەکارکێشاوە.

لە راگەیەندراوەكەدا كە رۆژی چوارشەممە 19ی نیسانی 2017 بڵاوكراوتەوە تیایدا هاتووە، "بەهۆی ئەو دۆخە هەستیارەی کە ئێستا سەندیکاکە پێیدا تێدەپەڕێت سەرەڕای قەیرانی دارایی و نەبوونی موچە و دابین نەکردنی کەرەستە پزیشکییەکان سەندیکاکەمان خزمەتی تەندرووستی خۆی کردووە".

ئاماژەشیان بەوە کردووە "سەرەڕای هەبوونی کەموکورتی و کێشەی پزیشکی لەگەڵ سزادانی کەسانی کەمتەرخەمین و نابێت بەم شێوەیە لەلایەن ڕاگەیاندنەکان و ئیدارەی تەندرووستییەوە هێرش بکرێتە سەر هەموو کارمەندانی پزیشکی".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لەبەر ئەو ئاستەنگ و ڕێگریانەی لەبەردەم سەندیکاکەماندا هەیە، ڕێگربووە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری پزیشکی و سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ سزادانی کەسانی کەمتەرخەمین، بەڵام دەستلەکارکێشانەوەی خۆمان ڕادەگەیەنین"، سەندیکای پزیشکانی دهۆک ئاماژەی بەوەش کردووە سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوە هاوکار و پشتگیری پزیشکان دەبن لە گەشتن بە مافەکانی خۆیان.

 

کوردستانی