ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عومەرئاوارە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ئاشكرای دەكات كە لە لایەن ڕێكخراوی هەوری سپی بۆ دایكان ومنداڵان هاوكاری بە سەر هەزارو 780 كەسی ئاوارەدا دابەشكرا.

محەمەد فایەق بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- لە لایەن ڕێكخراوی هەوری سپی بۆ دایكان ومنداڵان بڕی 18 دۆلار بۆ هەر تاكێكی ئاوارە لە ڕێگەی دابینكردنی خۆراكەوە خەرج كرا كە ئەو خێزانە هەژارو ئاوارانە دەگرێتەوە بە هۆی كێشە ئەمنییەكانی ناوچەكەوە ماڵ وحاڵی خۆیانیان بە جێهێڵاوە .

گوتیشی:- ئەو ڕێكخراوە لە ماوەی ڕابردوودا هاوكاری زیات ربە سەر هەزارو 780 خێزانی ئاوارە لە ناوچەكە دابەشكرد وبەردەوامیشە لە پێشكەشكردنی هاوكارییەكان بۆ ئەو خێزانە هەژارو ئاوارانە.

کوردستانی