ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی چوارشەممە 19-4-2016 ، بەمەبەستی بەشداری كردن وپیرۆزبایكردنی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان ،وەفدێكی باڵای حزبی شیوعی كوردستان بەسەرۆكایەتی دكتۆر كاوە محمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و بەرڤان ئامێدی ئەندامی مكتەبی سیاسی و هاورێیان ئەبوسامان وفەخری ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی وهاورێ‌ كاوەبێسارانی . سەردانی بارەگای محلی دەشتی موسلی حزبی شیوعی كوردستان ورێزدار باباشێخ سەرۆكی دەستەی روحانی ئێزدی ومیر تەحسین بەگ ئەمیری ئێزدییەكان لە جیهان ودیوانی ئەنجومەنی  ئێزدیی وئەنجومەنی كۆمەڵایەتی لە بەحزانی ورێكخراوی حزبی شیوعی لە بەحزانی و(گروپی داری زەیتون ) و هەردوو رێكخراوی حزبی شیوعی عێراق لە ئەلقوش ودیر ئەلقوشیانكرد . لە سەردانەكان دكتۆر كاوە پەیامی حزبی شیوعی كوردستان لە پاڵپشتی لە مافەكانی ئێزدییەكان وقەرەبۆكردنەەیان وبەشداری پێكردنی راستەقینەیان لە پرۆسەی سیاسی وئیداری ونەهێشتنی ئاسەواری تاوانەكانی داعش دوپاتكردوە.