ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆشش بەکر

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20ی نیسانی 2017، له‌هۆڵی بۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆنفرانسی "هه‌ورامان ئه‌شناسی" به‌رێوه‌چوو .

زەکەریا هەروامی یەکێک لە سەرپەرشتیارانی كۆنفرانسه‌كه‌ راگه‌یاند: " كۆنفڕانسەکە بۆ یەکەم جارە رێکخراوە و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت"

كۆنفرانسی "هه‌ورامان ئه‌شناسی" زیاتر له‌ نۆ بابه‌تی زانستی و كولتوری له‌سه‌ر هه‌ورامان له‌خۆ ده‌گرێت و بابه‌ته‌كان بریتین له‌ " كه‌نار خستنی هه‌ورامان له‌بواری په‌روه‌ردەدا - مێژووی هه‌ورامان- ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌هه‌ورامان - خۆبژێوی هه‌ورامان - زمانی دایك - ئه‌ندازیاری له‌هه‌ورامان- پێگه‌ی ژن له‌هه‌ورامان - ئاین له‌ هه‌ورامان - نه‌بوونی میدیای هه‌ورامی‌.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك به‌رێوه‌ ده‌برێت كه‌ پێكدێن له‌ رۆشنبیرو نووسه‌ر و چالاكوانانی هه‌ورامان و تێیدا چه‌ندین نوسه‌ری به‌تواناو خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌رز لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌ زمانی كوردی و شێوه‌زاری هه‌ورامی ، پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن.

کوردستانی