ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

عومەر ئاوارە

بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی خورماتوو سێ‌ هاوڵاتی توركمان برینداربوون.

محەمەد فایەق بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- لە نزیك بیرێكی ئاو خواردنەوە لە گوندی (شاە سەیوان)ی باكوری خورئاوای شارۆچكەی خورماتوو بۆمبێكی چێنراو بە سێ‌ هاوڵاتی توركماندا تەقییەوەو بەو هۆیەشەوە سەرجەمیان برینداربوون .

گوتیشی:- دوای ئەو ڕووداوەش بەو هاوڵاتییە بریندارانە بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە بەمەبەستی چارەسەركردنیان.