ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بروسكەی ماتەمینی ئاراستەی هاوڕێ كەریم ئەحمەد دەكات.

بۆ كۆچی دوایی حەمدیە خانی هاوسەریان، مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی هاوڕێ كەریم ئەحمەد سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی كوردستان دەكات، تێیدا هاتووە.

بەڕێز هاوڕێی سەركردە كەریم ئەحمەد

بەریزان خانەوادەی هاوڕێ حەمدیە مستەفا خۆشناو

بەداخء پەژارەوە، هەواڵی كۆچی دوایی حەمدیە خانی هاوسەری هاوڕێ كەریم ئەحمەدمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەكەین.

 حەمدیە خان هاوسەری ژیانی پڕ لەتێكۆشانی هاوڕێ كەریم ئەحمەد بووەو خۆی و منداڵەكانی رۆژانی پڕ سەختیان بەڕێكردووە، بۆیە حزبی شیوعی كوردستان ئەوپەڕی هاوبەشی خەمی هاوڕێ كەریم ئەحمەدء منداڵەكانێتیء هیوای ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەمووان دەخوازێت.

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

12ی ئەیلولی 2017