ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك، بۆئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی رایگەیاند" تێبینیمان لەسەر قسە و هەڵوێستەكانی ئەمدواییەی بەرەی توركمانی هەیە، خەڵكی توركمان برا و خوشكی ئێمەن، بەیەكەوە دەژین و ئایندەمان پێكەوەیە، حزبێك لەكۆمەڵە كەسێك پێكهاتووە، بەڵام میلـلـەتی توركمان جیاوازە".

لەبارەی مەترسی لەدووبارەبوونەوەی رووداوەكانی مەندەلی دەڵێت" ترس نییە لەوەی ئەو رووداوانەی لە مەندەلی روویاندا، لە كەركووك دووبارە ببێتەوە. گوتیشی" ئەو شتانە دەبێت و دەبێت چاوەڕێ بكەین شتی وا رووبدات، ئێمە هەنگاوێكی گەورە دەنێین".

ئاماژە بەوەشدەكات" بەردەوام خەڵكی تێكدەر و خەڵكی ناحەز هەیە، بەڵام ئەگەر میلـلـەتەكەمان بەیەكەوە بێت و پشتی یەكتر بگرین، ئەو شتانە كارمان تێناكات و سەركەوتوو دەبێت".

دەربارەی هەڕەشەكانی حەشدی شەعبی گوتی" ئێمە پێشبینی ناكەین هەڕەشە هەبێت، كەركوك لە هەموو مەترسییەك پارێزراوە، كەركوك لەلایەن پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی كورد و عەرەب و توركمانەوە دەپارێزرێت".