ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەمیر هەورامی، گوتەبێژی سیستمی بایۆمەتریی مووچە رایگەیاند" بەبڕیاری 111ی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، تۆماركردنی مووچەخۆران لەهەرێمی كوردستان لە 18ی حوزەیرانی 2017 راگیراوە. روونیكردەوە"تائێستا زۆر كەس سەردانمان دەكەن كەتۆمار نەكراون".

گوتیشی" خانەنشینان، قوتابییانی تواناسازی و هاوەڵەكانیان، كە لەدەرەوەی وڵاتن، كەمئەندامانی سەنگەر، كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی، مۆڵەتی بێ مووچە، تا 1ی 9 دەرفەت هەبوو فۆرم وەربگرن، پڕۆسەكە كۆتایی هاتووە و لەداهاتوودا بڕیار لەسەر چۆنیەتیی تۆماركردنیان دەدرێت“.

ئەمەو تائێستا یەك ملیۆن و 202 هەزار مووچەخۆر خۆیان تۆمار كردووە، بەڵام نزیكەی 60 هەزار كەسی دیكەش ماون تۆماربكرێن.

جەختیشی كردەوە" ئەو كەسانەی لە باركۆدی بایۆمەتری كێشەیان هەبووە، كێشەكانیان چارەسەر دەكرێت و مووچەكانیان راناگیرێت، ئەوەشی باركۆدی ون كردبێت یان رەش بووبێتەوە، لە رێگەی سیستەمەوە بۆی چارەسەر دەكەین و باركۆدەكەی پێ دەدەین