ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بێنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند كە پێش ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە رۆژی بیست و پێنجی ئەیلول ئەنجامبدرێت، پشتیوانییان لە هەوڵە شەرعییەكانی گەلی كوردستان كردووە بۆ دەستخستنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ.

لە روونكردنەوەیەكدا كە لە لایەن نووسینگەی ناتانیاهۆوە بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە كراوە، ئیسرائیل كە هەموو جۆرێكی تیرۆریزم رەتدەكاتەوە، پشتیوانی لە هەوڵە شەرعییەكانی گەلی كوردستان دەكات بۆ دەستخستنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ.

لە هەمانكاتدا یاییر گۆلان، سەرۆك ئەركانی پێشووی سوپای ئیسرائیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی ئیسرائیل لە سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا هەماهەنگیی باشی هەیە لەگەڵ گەلی كوردستانداو ئەرێنیترین پێشهاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دروستبوونی قەوارەیەكی سەربەخۆی كورد دەبێت.

مانگی رابردووش بێنیامین ناتانیاهۆی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، پشتگیریی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەكات لە عێراق و كوردی بە گەلێكی خاوەن بەهاو لایەنگری رۆژئاوا ناوبرد بوو.