ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی دارایی ژمارە (23)ی ساڵی (2017)ی بڵاوکردەوە کەتایبەتە وەرگرتنی سەر مووچە.

بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، هاتووە" لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە حاڵەتی جێبەجێکردنی سیستەمی پاشەکەوت کردنی مووچە، هەندێک لە فەرمانبەران لە کاتی وەرگرتنی سەرمووچەی ساڵانەیان، ڕێژەی پاشەکەوتکردنی مووچەیان دەگۆڕێت و زیاتر دەبێت، بۆیە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی موچەیان هەروەکو خۆێ بمێنێتەوە و زیاد نەکرێت، واتە لەسەر بنەمای ڕێژەی پاشەکەوتی پێش پێدانی سەرمووچە، مووچەکەیان خەرج بکرێت.

بەپێی ئەو رێنوماییە ئەو بڕیارە 2017/8/1ەوە جێبەجێ دەکرێت و تەنها ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە سەرمووچەی ساڵی 2017ەیان پێ دراوە.