ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و به‌دواداچون له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردو دابه‌شده‌كرێت‌و موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی 2017 پاشه‌كه‌وت ناكرێت.

د. نوری عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و به‌دواداچون له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ڕاگه‌یاندووه‌، دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌ت ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌رده‌وام ده‌بێت.

ناوبراو رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌م مانگه‌دا موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردو دابه‌شده‌كرێت‌و موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی 2017 ناكرێته‌ پاشه‌كه‌وت.

پێشتریش حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی، ڕاگه‌یاندبو كه‌ تا ئێستا هیچ ڕێنماییه‌كیان له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11، 12ی ساڵی 2017 پێنه‌گه‌یشتووه‌.

له‌كاتێكدا له‌ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ 2018داین، به‌ڵام تائێستا فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی‌ 2017یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

 

R.M