ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13ی كانونی دووەمی 2018، لە گەڕەکی شۆریجە لە شاری کەرکوک نارنجۆکێکی دەنگی لەبەردەم ماڵی رۆژنامەنووسێکدا تەقیەوە.

ئاکۆ رەشید وێنەگر لە ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: نارنجۆکە لەبەردەم دەرگای ماڵەکەی تەقیوەتەوە، هەندێک زیانی مادی هەبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆلینەوە لە رووداوەکە کردووە.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، باری ئەمنی کەرکوک رووی لە ئاڵۆزی کردووە و رووداوی تیرۆرکردنی کەسایەتییەکان لەلایەن چەکدارانی نەناسراو و تەقەکردن سەریهەڵداوە.

پێداچونەوە: رێگای كوردستان