ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

"دەمێكە كۆمۆنیستەكان لە تاقیكردنەوەی دەستپاكی و دڵسۆزی بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان سەركەوتوون" 

 

دەستەی دەستپاكی لە نوسراوێكدا بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، د. كاوە مەحمود و حزبكەی هیچ كێشەیەكی یاساییان نییە

فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بەژمارە نوسراوی (159) ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە كە حزبی شیوعی كوردستان و سەرۆكەكەی (د. كاوە مەحمود) هیچ كێشەیەكی یاساییان لەگەڵ دەستەكەیان نییە.

هەر لە نوسراوەكەی فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی دەستپاكی هاتووە، "ئێمە پشتگیری لە تۆماركردنی قەوارەی سیاسی (حزبی شیوعی كوردستان-عێراق) دەكەین، كە تۆمار بكرێت وەكو قەوارەیەكی سیاسی لەلاتان.

ئەوە لەكاتێك لەماوەی پێشوو لەهەندێك ناوەندی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تۆمەتی بێ بنەما بۆ د. كاوە مەمحمود و حزبەكەی هەڵبەسترا.

لەمبارەیەوە هیوا عومەر ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان بە رێگای كوردستان-ی راگەیاند، "دەمێكە كۆمۆنیستەكان لە تاقیكردنەوەی دەستپاكی و دڵسۆزی بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان سەركەوتوون، ئەوەی بڵاوبۆتەوە بەشێكە لە پڕوپاگەندەی پێشوەختەی هەڵبژاردن، ئامانج لێی هەوڵی ناشرینكردنی مێژووی شیوعییەكانە، كە كەس باوەڕییان پێ ناكات".

هیوا عومەر راشیگەیاند، "ئەو نووسراوەی دەستەی دەستپاكی، پاڵپشتی ئەوە راستییە دوپاتدەكاتەوە". 

نوسراوى فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان:

  • 1