ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 شەش لایەنی کوردستانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كەپێكهاتوون لە كەسی یەكەمی (شیوعی، گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو، کۆمەڵ، و بزووتنەوەی ئیسلامی) بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان.

کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی شەش لایەنی کوردستانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەولێر کۆتاییهات و شەش بڕیاریان دەرکرد:

1. رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان و کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە.

2. داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەین لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان.

3. ئامانجی راستەقینەی لایەنەکان بەشدار لە کۆبوونەوە بریتییە لە بەرگریی لە دەنگی راستەقینەی خەڵک.

4. بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە، هەموو رێکارێکی سیاسی، یاسایی و مەدەنی دەگرینەر بەبێ تووندتیژیی.

5. پێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی شەش لایەنەکە بۆ گەڕانەوەی دەنگە راستەقینەکان و دەرگاش کراوەیە بۆ هەر لایەنێکی دیکە بێتە ناو ئەو لیژنەیە.

6. داوا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەکەین بەخێرایی بەدەم داواکانمانەوە بێت.

حیزبی شیوعی

بزووتنەوەی گۆڕان

یەکگرتوو ئیسلامی

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

کۆمەڵی ئیسلامی

بزووتنەوەی ئیسلامی

  • 1