ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوێنێ‌ شەو تەقینەوەیەك لە گەڕەكی شۆراو لە باكوری شاری كەركووك ڕووی دا و بارەگای هێزی دژەتیرۆری عێراقی کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک راگەیاند، شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لەگەڕەکی شۆراو لە باکوری کەرکوک ڕوویدا و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزاندراون.

سه‌رچاوه‌یه‌کە ئاماژەی بەوەشداوە، کە تەقینەوەکە لە ڕیگەی گولە هاوەنێکەوە بووە، کە ئاراستەی بارەگایەکی کۆنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ لەسەر ڕێگای کەرکوک هەولێر، کە ئێستا هێزی دژەتیرۆری عێراقی تێدایە و بەر ئۆتۆمبێلێکی ئەو هیزە کەوتووە.

بەوتەی سەرچاوەکە، له‌ پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ بیستراوەو هەروەها ڕێگای هەولێر کەرکوکیش لەنزیک بارەگاکە داخراوە.

 

 

  • 1