ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژانی چەژنی ڕەمەزان لە شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە یەکەم رۆژدا پلەی گەرما بە چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە لە دووەم و سێیەم رۆژی جەژندا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

هەر بە پێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ئەگەر بەرزبوونەوەی خۆڵێکی سوکیش هەیە لەو سێ پارێزگایە.

بە پێی پێشبینییەکان بە شێوەیەکی گشتی لە رۆژانی چەژن پلەی گەرما بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر ٤٠ پلە

سلێمانی ٣٧ پلە

دهۆک ٣٧ پلە

کەرکووک ٤٢ پلە

هەڵەبجە ٣٩ پلە

  • 1