ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڵاتییه‌كی كوردی دانیشتووی ئورمیە کە سزای له‌ سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو دوای ئەوەی بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆشبوون، لە پەتی سێدارە رزگاری بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تیایدا هاتووه‌: هاوڵاتییەکی تەمەن 35 ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی حەمید . پ، کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارەی رزگاری بوو.

حەمید شه‌ش ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لەوکاتەوە تا ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە راگیراوە.

میر عەلی ئەکبەر هاشـی، سەرۆکی بەندیخانەکانی پارێزگای ئورمیە لەو بارەوە رایگەیاندووە کە دوای بەدواداچوونی چالاکانی مەدەنی و سەردانی بنەماڵەی کوژراوەکە، توانراوە کە رەزامەندی بنەماڵەکەی وەربگرن و له‌ كوڕه‌كه‌یان خۆشبوون.

  • 1