ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەڵاحەدین دەمیرتاش، كاندیدی هەدەپە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، "سەرەتا بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، دەبێت بڕوانامەی خوێندنت هەبێت و ئەوەش بخەیتەڕوو، بەڵام تاوەكو ئێستا كەس بڕوانامەكەی تۆی نەبینیووە".

لێدوانەكەی دەمیرتاش دوای ئەوەهات رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو، "دەبێت هەلومەرجی پاڵێورابوون بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار هەبێت، دەبێت ئەو هەڵەیە (كە دەمیرتاش كراوەتە پاڵێوراو) راست بكرێتەوە".

سەڵاحەدین دەمیرتاش، كاندیدی هەدەپە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا لە رێگەی تویتەرەوە وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و رایگەیاندووە "ئەردۆغان سەیر بكە ئەمجارە لەگەڵتام، دەبێت سەرەتا تۆ بۆ خۆپاڵاوتنت بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار، بڕوانامەی خوێندنت هەبێت و ئەوەش بخەیتەڕوو، بەڵام تاوەكو ئێستا كەس بڕوانامەكەی تۆی نەبینیوە".

سەڵاحەدین دەمیرتاش راشیگەیاندووە، "من هەموو فاكتەرەكانی بۆ پاڵێوراوبوونی سەرۆكایەتی كۆمارم هەیە، بەڵام بێگومان تۆ هەموو فاكتەرەكانت نییە".

  • 1