ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی ئێستا بەردەوامە لە ناردنی بڕەپاریەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی داهاتووش، ئایندەی ئەو دۆسیەیە دیاریدەکات.

رۆژی پێنجشەممە 14ی حوزەیرانی 2018 سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بە شێوەیەکی رێکوپێک بەردەوامە لە ناردنی بڕەپارەیەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان".

حەدیسی راشیگەیاند، "پرۆسەکە بەپێی ئەو رێککەوتنە بەڕێوەدەچێت کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە. هیچ زانیارییەکیشم نییە لەبارەی ئەوەی حکومەتی داهاتوو، مووچە دەنێرێت یاخود نا، ئەوە پرسێکی تایبەت بە حکومەتی داهاتووی عێراقە".

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد كە، هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو هەواڵانە نییە، کە باس لەوە دەکرێت لەدوای کۆتاییهاتنی ویلایەتی عەبادی، بەغدا ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەگرێت.

  • 1