ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولی فێركردن سەبارەت بە سیستەمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پەروەردەكان بە ناوەندەكانی خوێندن، ماڵپەڕی رێگای كوردستان دیدارێكی تایبەت‌و كورتی لەگەڵا زۆر بەڕێز مامۆستا (سابیر نانەكەلی) بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر ئەنجامداو لە میانەی دیدارەكەدا پرسیاری لێكرا كە ئایا مەبەستتان چییە لە سیستەمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پەروەردەكەتان؟ مامۆستا سابیر وتی: مەبەست لە سیستەمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پەروەردە بەستنەوەی قوتابخانەكانە بە پەروەردە لە ڕێگەی تۆری ئینتەرنێتەوە. دواتر لێمان پرسی تا چەند ئەو سیستمە هاوكارتان دەبێت لە ئیش‌و كارە رۆژانەییەكانتان؟ مامۆستا سابیر وتی: هاوكارو ئاسانكاری زۆر دەبێت بۆ پەروەردەو قوتابخانەكان ، چونكە سەرجەم داتاكان لەلایەن پەروەردە دەبن و پێویست بە هاتووچۆی بەرێوەبەرەكان ناكات بۆ هێنانی داتاو زانیارییەكان بۆ لای ئێمە. لێمان پرسی كێن ئەوانەی پێویستە ئەو تەكنیكە فێربن، ئایا ئەمە وادەكات رۆتینیات لە پەروەردەكەتان كەم بكاتەوە؟ نانەكەلی وتی: بەرێوەبەری قوتابخانە یان یاریدەدەر یان هەر فەرمانبەرێكی بە توانا كە لە كۆمپیوتەر بزانێت دەتوانێت بەشداری ئەو خولە بكات، لە هەمان كاتیشدا وتی بەڵێ رۆتیین زۆر كەم دەبێتەوە و كارەكان راستەوخۆ ئەنجام دەدرێن. دواجار لێمان پرسی: وردەكاری تر چییە ئێمە نەیزانین یاخود پرسیارمان نەكردبێ‌؟ مامۆستا سابیر نانەكەلی لە كۆتاییدا وتی: ئەم سیستەمە زۆر فراوانە دەكرێت بەرێوەبەرەكان تۆمارەكانی پێویست بۆ قوتابخانەكان لەو سیستەمە رابكێشن كە تیایدا دانراوە وە سیستەمی سپیكەری هەیە دەكرێت قسەشی پێبكرێت لە كاتی نەزانین یان چۆنیەتی بەكارهێنان ، هەر گۆڕانكاریەك رووبدات لای سێرڤەر دەردەكەوێت ، وە ڕاستەوخۆ بەستراوە بە سەرموچەو بەرزكردنەوە . وە سەرجەم دۆسیەی كارمەندان تێدا دادەنرێت ...هتد

 

 

  • 1