ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند: شەوی رابردوو كچێكی تەمەن ١٥ ساڵ دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای رانیە خۆی سوتاند و بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

لەراگەینەراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كە وێنەیەكی دەست رێگای كوردستان كەوتوو تێیدا هاتوو، شەوی رابردوو کاتژمێر ۱۱ی شەوی ۱۱-۱۲ / ۷ / ۲۰۱۸ تەرمی کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵ بەناوی ( ڕ.ز.ق ) دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە کە پیشەی خوێندکارە بە سوتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشی ڕانیە

شەوی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەش كردوە، دوای رووداوە دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ڕانیە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان و بنکەی پۆلیسی بیتوێن گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە.

لە راگەیەنراوەكە ئەوەش هاتووە، بە وتەی دایکی کچەکە ڕوداوەکە لە کاتێکدابووە کە کچەکەیان بە ناوی ئیشکردنی ناو ماڵ چۆتە سەربان، بەڵام لەوکاتەدا لەتەنکی نەوتەوە نەوتی کردووە بەخۆیدا و گڕی لەخۆی بەرداوە، بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس دەشڵێت "تەرمی کچەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتانەکەی لە ۱۰۰٪ بووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، لەسەر ڕوداوەکە کەس دەسگیر نەکراوە".

 

  • 1