ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لێپرسراوی گشتیی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان ئاشكرای دەكات، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم پەیوەندی پێوەكردیوون ‌و دڵنیایی کردوونەتەوە كە چیدیکە مووچەیان دواناكەوێت.

رۆژی پێنج شەممە 12ی تەموزی 2018 سامان حوسێن، لێپرسراوی گشتی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان بەمیدیاكانی ناوەخۆی راگەیاند، دوای ناڕەزایی دەربڕینیان لە دواكەوتنی مووچەی مانگانەیان، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری پەیوەندی پێوە كردووە و لەبارەی مۆچەی مانگانەیان بەڵێنێكی پێداون. 

لەبارەی بەڵێنی وەزیری دارایی لێپرسراوی گشتی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان دەڵێت، "هەموو مانگێك لەگەڵ لیستی مووچەی پێشمەرگە ‌و مامۆستایاندا مووچەی خاوەن پێداویستیيە تایبەتەكانیش دابەشبكرێت".

رۆژی چوارشەممە 11ی تەموزی 2018 ژمارەیەک خاوەن پێداویستیی تایبەت لەبەردەم لقی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان، وەکو پەیامێک بۆ پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کورسییەکانی کەمئەندامی و گۆچانەکانیان سووتاند.

  • 1