ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكەی دەست رێگای كوردستان كەوتووە تیایدا هاتووە "ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ زیاتر لە ٥٠ دام و دەزگای حكومی لە پارێزگای هەڵەبجە دابینكراوە و لەماوەیەكی نزیكدا ئینتەرنێتێكی نوێ بەناوی فایبەر ئۆپتیك (FTTH) كە ئینتەرنێتی بێسنورەو هەرسێ (تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت و تەلەفۆن)دەگرێتەوە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بەكاردەخرێن".

لەلایەكی دیكەوە مەولود باوە موراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاندووە "لەئێستادا ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیك (FTTH) كە ئینتەرنێتی بێسنورە و چاودێری دەكرێت لەپارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بەركارە و لەوڕێیەوە باشترین خزمەتی هاوڵاتیان دەكەین لەو خزمەتگوزاریە تا زۆرترین سوودی لێ ببینن بەنرخێكی گونجاو لە ئاست نرخە نێودەوڵەتیەكان".

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن ئاشكراشی كرد "لەسەرەتای بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجەوە بڕیاماندا بەوەی جگە لە بڕیاری كردنەوەی بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكانی وەك (بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەو پۆستەو گەیاندن و كەشناسی) ئەوپەڕی تواناو خزمەتەكانمان بخەینەگەڕ تا لەڕێگای وەزارەتەكەمانەوە باشترین و زۆرترین خزمەتگوزاری بەو شارە بكەین و بۆ ئەم مەبەستەش بۆ زیاتر لە ٥٠ فەرمانگەو دام و دەزگای حكومی ئینتەرنێتی بێبەرامبەرمان بۆ دابین كردن بەرێگای تۆڕی ئینتەرنێتی میریەوە".

کوردستانی