ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لەوەزارەتی دارایی و ئابوری كە وێنەیەكی دەست رێگای كوردستان كەوتووە تیایدا هاتووە، ئاگاداری خانەنشینانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی ھەولێر /١ و ھەولێر/٢، کە دەکاتە ناو (سەنتەری شاری ھەولێر و دەورووبەری)، لە ماوەی (١٥/١/٢٠١٧ تا ١٥/٢/٢٠١٧)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەکانیان .

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووه، پێویستە خانەنشینان ناسنامەی باری شارستانی (فسفۆری) یان کارتی نشیتیمانیان ھەبێت .